نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بە نەهێشتنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بە نەهێشتنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی نێوان هەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی لەبارەی میكانیزمەكانی پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بە نەهێشتنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان ڕاگەیاند.

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان . لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن  و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە،  دەست پێ بکات.

وەزارەتی ناوخۆی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر

11/1/2021

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *