نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی کاتی کۆنگرە دیاری دەکات و ئامادەکاری بەشداری هەڵبژاردن تەواوبوە

پارتی کاتی کۆنگرە دیاری دەکات و ئامادەکاری بەشداری هەڵبژاردن تەواوبوە

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌ین و ئاماده‌كاریی ته‌واویش كراوه‌، به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ درێژ كردینه‌وه‌.

خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ بكرێت، وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنین و ئاماده‌كاریمان كردووه‌، هه‌روه‌ها رێكاره‌كان له‌باره‌ی كاندید و ناوه‌كان به‌پێی رێنوێنییه‌كانی كۆمسیۆن كراون.

ئه‌وه‌شی گوت، بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی هاوئاهه‌نگی باشمان هه‌بێت و وه‌ك پارتیش پڕۆژه‌مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ به‌شدار بین له‌و هه‌ڵبژاردنه‌، له‌پێناو نه‌فه‌وتانی ده‌نگی كورد.

گوتی، به‌هۆی كۆرۆنا كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی رابردوو دوا خرا، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كۆنگره‌ش ده‌كه‌ین، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقیش به‌هۆی كۆرۆنا و رێكاره‌كانه‌وه‌ ماوه‌ی به‌ستنی بۆ درێژ كردینه‌وه‌.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *