نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە سلێمانییەوە دژی چاکسازی بڕینی سێ مووچە دەوەستنەوە

لە سلێمانییەوە دژی چاکسازی بڕینی سێ مووچە دەوەستنەوە

فەرمان ئازاد چاودێری سیاسی، ڕاگەیاند، نزیكبوونەوە بۆ دەستبردنی مووچەی ئەو كەسانەی كە جارێك خۆیان بەشەهید نووسیوە و جارێك خانەنشین و جارێك ڕاوێژكارن و جارێك بندیوارن، ترسێكی زۆری بۆ دروست كردوون و بەهەقخوراو خۆیان پێشان دەدەن، چۆن دەبێت ئەو پارووە چەورەی 20 ساڵە بە گەندەڵی دەیخۆن، لێیان وەربگیرێتەوە.

زیاتر گوتی، ئەوەی جێی تێڕوانینە، ئەو كەسانە بە چ نەفەسێك ئەو هەموو مووچەیەیان وەرگرتووە و ئێستە خۆیان بەشەرمەزار نەزانیوە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لە دوو هەنگاوی جیاوازدا، مووچەی 10 هەزار مووچەخۆری نایاسایی كە دوو مووچە و خانەنشینیان هەبووە، ڕاگیرا و ڕۆژی چوارشەمیش مووچەی 13 هەزار و 282 كەس ڕاگیرا كە مووچەیان وەردەگرت لە وەزارەتی شەهیدان بەشێوەی نایاسایی، دوێنێش بڕیاری بڕینی سەدان ملیۆن دینار لە چەندان فەرمانبەر ڕاگەیەنرا.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *