
به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه هێزێكی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مه‌رزه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی قاچاغچییه‌تی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌نگاوه‌كه‌ی حكوومه‌تی پێ باشه و ده‌ڵێ پشتیوانی هه‌موو هه‌نگاوێكی چاكسازی ده‌كه‌ین.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی،ڕاگه‌یاند، پێكهێنانی هێزێكی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مه‌رزه‌كانی بازرگانی بڕیارێكی زۆر باشه، ته‌نیا چاكسازییه ئێمه ده‌توانین سیمایی ئیداری و حكوومڕانی كوردستانى پێ جوان بكرێت.
زیاتر گوتی، بڕیاری پێكهێنانی هێزه سه‌ربازییه‌كه بۆ بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی قاچاغچییه‌كان، ڕێگری كردن له‌و قاچاغچییه‌تیه ساڵانێكه خه‌ڵكی كوردستان پێیه‌وه گیرۆده بووه كارێكی باشه.
“هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان یه‌ك له داواكاریه‌كانیان ئه‌وه بووه حكوومه‌ت چاكسازی بكات، گرنگه پشتیوانی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت بین، حكوومه‌تیش ڕژد تر چاكسازی ده‌ست پێ بكات”، عبدوڵا وه‌رتێ وای گوت.
ڕوونى كرده‌وه، هه‌رهه‌نگاوێكی حكوومه‌ت به ئاڕاسته‌ی ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی تری چاكسازی وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پشتیوانی ده‌كه‌ین.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە