نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم کە پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە دکتۆر کەمال ئەتروشی بەخشی

مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم کە پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە دکتۆر کەمال ئەتروشی بەخشی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتن بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان دەخوازێت کە ئەمڕۆ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە متمانەی پێدرا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: “خۆشحاڵم کە پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە دکتۆر کەمال ئەتروشی بەخشی، وەک وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان”.

دەشڵێت: “کەمال ئەتروشی، شارەزاییەکی زۆری لە کەرتی نەوت و غازدا هەیە کە گرنگە بۆ کارنامەی کابینەکەمان، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکە نوێیەکەیدا”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی1ی2021، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، بە دەنگی 81 پەرلەمانتار، كەمال عەبدولحەمید عەبدولڕحمان، کاندیدی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پەسەند کرد.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *