سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان: مووچەی نایاسایی زیاتر لە 13 هەزار کەسمان بڕی

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان: مووچەی نایاسایی زیاتر لە 13 هەزار کەسمان بڕی

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی 13 هەزار و 282 کەسمان بڕی کە مەرجی یاساییان تێدا نەبووە. 

 ئەمڕۆ چوارشەممە 06-01-2020، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو فەرمانە لە رۆژی 1-1-2021ـەوە جێبەجێدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی یاسای چاکسازییە و بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی سێیەمە لە ماددەی 4ی پەیڕەوی ژمارە 4ی ساڵی 2020 کە پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان.  هەروەها ئەو بڕیارە پاڵپشتە بە پەیڕەوی دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان بە ژمارە 9ی ساڵی 2020. 

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *