
لە نوێترین لێدوانیدا، شاسوار عەبدولواحیدی قەرزاری خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گوایە تەنیا پێنج ملیۆن دۆلاری خاوەن پشكەكان لە پڕۆژەی گەشتیاریی (چاڤیلاند)دایە و سەرمایەی پڕۆژەكە گەورەترە.
لە بەرامبەردا نەوزاد ڕەشید، نوێنەری ھەڵبژێردراوی خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند، ڕاگەیاند، هەزاران خێزان، زیاتر لە دە ملیۆن دۆلاریان لە بەرامبەر پشكەكانی چاڤیلاند داوە، ساڵانە ئەو پڕۆژەیە قازانجێکی زۆر دەکات، بەڵام خاوەن پشكەکان مافی خۆیان وەرنەگرتووە و لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە پارەی ئەو خەڵکە خوراوە و دەستی بەسەردە گیراوە.
جەختیشی كردەوە كە شاسوار عەبدولواحید ڕاست ناكات و پێنج ملیۆن دۆلاری خاوەن پشكەكان لە پڕۆژەكەدا نییە، بەڵكوو دە ملیۆن دۆلارە و ”پارێزەری خاوەن پشەکەکان ئاگاداری ئەوەن کە خاوەن پشەکەکان دە ملیۆن دۆلاریان بە پشك داوە، وادیارە شاسوار عەبدولواحید دەیەوێت بەمەش جارێکی دیکە فێڵ لە خاوەن پشەکەکان بکات“.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە