نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:سەرکردەیەکی کۆمەڵ داوای دەرکردنی ئەحمەد حاجی ڕەشد دەکات

بەپەلە:سەرکردەیەکی کۆمەڵ داوای دەرکردنی ئەحمەد حاجی ڕەشد دەکات

پێشكەوتووخوازێكی ناو گۆڕەپانی ئیسلامی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، پێویستە عەلی باپیر، ئەحمەد ڕەشیدی پەرلەمانتار لە حزبەكەی دەربكات، ئەگەر نا هەموو پێوەندییەكی لەگەڵ دەپچڕێنێت.

ئەگەر كۆمەڵ خۆی لە ئەحمەدی حاجی ڕەشیدی ئەكراد بێبەری نەكا، پێوەندیم لەگەڵ كۆمەڵخوازاندا دەپچڕێنم. .
ئەمڕۆ شەموو دووی كانوونی دووەم، موحسین جوامێر پێشكەوتووخوازێكی ناو گۆڕەپانی ئیسلامی كوردستان و سەركردەی كۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، كە دۆستایەتی لە مێژینەی لەگەڵ عەلی باپیر هەیە، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، عەلی باپیر دۆستمە، بەڵام ئەگەر كۆمەڵ خۆی لە ئەحمەدی حاجی ڕەشیدی ئەكراد بێبەری نەكا، پێوەندیم لەگەڵ كۆمەڵخوازاندا دەپچڕێنم.

ئەو هەڵوێستەی موحسین لە كاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوو لەناو گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان و حزبە ئیسلامییەكانیش، دژایەتی بۆ ئەو ئەندامەی كۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەنراوە، گومانی لێ‌ دەكرێت كە كار بۆ چەند حزبێكی نەیاری كوردستان بكات.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *