
تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، جارێكی تر بۆ موزایه‌ده‌كردن و سپیكردنه‌وه‌ی رووی خۆیان، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه و سه‌ردانی ماڵی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له خۆپێشاندانه‌كه‌ی سنووری سلێمانی له سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌دا كوژران.
لاهوور كه به‌رده‌وام پیلانی تێكدانی كوردستان داده‌نێت و له‌پێناو خۆی باكی به هیچ شتێك نییه له سه‌ردانی بۆ لای ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپێشاندانه‌كاندا كوژراون، هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌شێكی سه‌ره‌كی نه‌بێت له حوكمڕانی.
به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانییه‌ی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران پێكهێنرا، سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه، ده‌ركه‌وت كه لاهوور و تاقمه‌كه‌ی له پشتی ته‌قه‌كردنن له خۆپێشانده‌ران و به فیشه‌كی ئه‌وان چه‌ندان خۆپێشانده‌ر شه‌هید كراون.
خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی په‌رله‌مان بۆ خۆپێشاندانه‌كانی سنووری سلێمانی ، راگه‌یاند، ده‌ركه‌وتووه كه كێ ته‌قه‌ی له خۆپێشانده‌ران كردووه، بۆیه پێویست نییه ئه‌وانه ئێسته هه‌وڵی سپیكردنه‌وه‌ی رووی خۆیان بده‌ن.
ئه‌و موزایه‌ده‌یه‌ی لاهوور جه‌نگی له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له چه‌ند شار و شارۆكه‌یه‌كی سنووری سلێمانی خۆپێشاندان به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام له كۆمیته‌كانی یه‌كێتییه‌وه له ده‌ربه‌ندیخان و كفری و پێنجوێن و پیره‌مه‌گروون، بۆ به‌لاڕێدابردنی خۆپێشانده‌ران، ته‌قه‌یان لێ كرا و له‌لایه‌ن تاقمه‌كه‌ی لاهووره‌وه هه‌وڵی زیاتری تێكدانی كوردستان درا.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە