ڕوشی قاسم ژنێکی ئێزدیە لە ساڵی ١٨٨٧ لەدایك بووە ، هەموو ئەو ڕوداوانەی بەسەر ناوچەکەو عێراق و ناوچەی شەنگال دا هاتووە لە داگیرکاری عوسمانیەکانەوە تا داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە لە هزریدا ماوەتەوە .
تا ئێستا بەشێکی زۆری قژی بە ڕەنگی سروشتی ماوەتەوە سپی نەبووە هیچ کاتێک قژی ڕەنگ نەکردووە هیچ جوانکارییەکی بۆ قژی بەکارنەهێناوە .
هەموو بەیانییەك گوێ لە گۆرانی کوردی دەگرێت، زۆربەی ژەمەکان خورادنی ڕووەکی دەخوات و خورادنی هێلکە و ماسیش یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی
بەیانیان بە پێ بەنێو کەمپی ئاوارەکاندا هاتوچۆ دەکات و دراوسێکانی بەسەردەکاتەوەوزیاتر لە ١٥٠ نەوەی هەیە .