نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كه‌ركوك..ساخته‌كارییه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ داگیركردنی زه‌وی كورد ئاشكراده‌بێت

كه‌ركوك..ساخته‌كارییه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ داگیركردنی زه‌وی كورد ئاشكراده‌بێت

سەرەڕای هێنانی عەرەبی دەشتەكی كۆچەری وڵاتان لە سنووری شارەدێی سەرگەڕانی سەر بە شارۆكەی پردێ، جووتیارانی عەرەب بەڵگە و نووسراویان ساختە كردووە بۆ داگیركردنی زەوی كورد، بەڵام هەوڵەكانیان ئاشكرا دەبێت.

حەمید عومەر، یەكێك لە جووتیارانی پەلكانە،ئاشكرای كردووه‌، بۆ داگیركردنی زەوییەكانی ئێمە، عەرەبە هاوردەكان بەنیاز بوون بەناوی هەبوونی نووسراوی یاسایی فێڵ لە دادگا بكەن، ئەوان چەند رۆژێك بۆ كاتكوشتن هەمان قسەیان بە پۆلیس و چەند لایەنێكی تر دەكرد، دواتر دەركەوت تەنیا هەندێك بەڵگەی ساختەیان پێ بووە.

لای خۆیەوە وەلید كاكل، بەڕێوەبەری پۆلیسی سەرگەڕان ،ئاشكرای كرد ئەوان جووتیارانی ناوچەكە دەناسنەوە و كاری ساختەكاری ناچێتە سەر، روونی كردەوە، ئەوانەی هێنرابوون بۆ ناوچەكە خەڵكی ناوچەكە نەبوون.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *