نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لێدوانی پۆلیس لەبارەی دۆسیەکەی سلێمان هەڵشۆیی

لێدوانی پۆلیس لەبارەی دۆسیەکەی سلێمان هەڵشۆیی

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر دۆسیەکەی سلێمان هەڵشۆری جگە خۆی ١٩ کەسی دیکەش دەستگیرکراوە، دەشڵێت، “هیچ بڕە پارەیەکی سلێمان هەڵشۆیی نەدۆزراوەتەوە.”

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لەکۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەسەر دۆسیەکەی سلێمان هەڵشۆری جگە خۆی، ١٩ کەسی دیکەش بەپێی ماددەی ٤٥٦ ی تایبەت بە فیڵکردن دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “زیاتر لە ٥٠ ھاوڵاتی سکاڵایان لەسەر سلێمان هەڵشۆیی تۆمارکردووە.”

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر دۆسیەکە دەکەن و ئەنجامەکەشی بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رەتیکردەوە، ھیچ بڕە پارەیەکی سلێمان ھەڵشۆیی دۆزرابێتەوە، وەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.

پێشتر، گەنجێک بە ناوی سلێمان هەڵشۆیی لە ناوچەی پشدەر دەستگیرکرا دوای ئەوەی ژمارەیەک زۆر هاوڵاتی لەبەردەم ماڵەکەیدا کۆبوونەوە و داوای ئەو پارانەیان لێدەکرد، کە پێیاندابوو.

بە گوێرەی وتەی ئەو کەسانەی پارەیان بە سلێمان هەڵشۆیی دابوو، ئەو گەنجە موڵک و ئۆتۆمبیلی لە خەڵک کڕیوە بە پارەیەکی زیاتر لە بەهای خۆی و بە شێوازی قست پارەکەی بۆ خەڵکەکە گەڕاندووەتەوە، بە جۆرێک ئەگەر موڵکێک بەهاکەی ٢٠ هەزار دۆلار بووبێت، ئەو کەسە بە ٣٠ هەزار کڕیویەتی بەڵام بە مەرجی قیستی مانگانە پارەکە بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنێەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ژمارەیەکی زۆر لەو خەڵکەی موڵک یاخود کاڵاکانیان بە ئەو کەسە فرۆشتووە داوای پارەکانیان دەکەنەوە گوایە ناوبراو مایەپوچ بووە، لە بەرامبەردا، کەسانی نزیک لەو گەنجە دەڵێن، دەنگۆی مایەپوچبوونی دوورە لە راستیەوە، تەنیا لەبەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئەو کەسانە لە ئێستادا داوای پارەکانیان دەکەنەوە.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *