نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی : پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بە جێ بهێلن بو ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین

مەسرور بارزانی : پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بە جێ بهێلن بو ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/12/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گیوم ویل بورپێر فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەبمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەبوو، دۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتووێ کرا و جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.

فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە لە ناوچەکەدا .

سەرۆکی حکومەت وێرای سوپاسکردنی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا،ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشاکان کرد لە دەڤەرەکە، لە پێناو گەڕانەوەی سەقامگیریی و تەناهی بۆ ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بەجێ بهێلن بو ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *