نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاشکرابو پەکەکە مناڵی بەرپرسانی یەکێتی لە خشتەبردووە

ئاشکرابو پەکەکە مناڵی بەرپرسانی یەکێتی لە خشتەبردووە

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان كە فەرماندەیەكی پێشووی سەربازیی حزبەكەیە، ڕەخنە لە سیاسەتی یەكێتی بەرامبەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەگرێت و ئاشكرای دەكات كە پەكەكە هیچ حیسابێك بۆ حزبەكەیان ناكات.

لەمبارەیەوە فارووق كەریم، پەرلەمانتاری پێشووتری یەكێتی راگەیاند: ”دۆخەكە له‌ده‌ست ده‌رچووە، په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ویستی له‌ سلێمانی كردی“.

جەختیشی كردەوە: ”راشكاوانه‌ قسه‌ بكه‌ین، ئێستا یەكێتی ناتوانێت پێشیان بڵێت بڕۆن، چونكە سەركردایەتیی په‌كه‌كه‌ حیساب بۆ یه‌كێتی ناكات و یەكێتی لای ئەوان چیتر ژمارە نییه‌“.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی یەكێتی ئاشكرای كرد كە لە نێو بنەماڵە یەكێتییەكان و ئەو كەسانەی كە لە ڕابردوودا لەگەڵ یەكێتیدا كاریان كردووە، پەكەكە كاری ڕێكخستن دەكات و ئەندام و لایەنگرانی خۆی زیاد دەكات. گوتیشی: ”لەم چەمچەماڵە خەڵكێكی زۆریان كردۆتە ئه‌ندام و به‌كاری ده‌هێنن، یه‌كێتی رووبه‌رووی كێ ده‌بێته‌وه؟ له‌ خانه‌واده‌ی یه‌كێتییەكان و له‌ ماڵه‌ یەكێتییەكان ئەندام و لایەنگری په‌كه‌كه‌ دروست بووه‌، خۆ ناچیت بیانكوژیت؟“.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *