نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / “ئەمەریکا دووپات لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دەکاتەوە”

“ئەمەریکا دووپات لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دەکاتەوە”

میری ئێزدییان حازم تەحسین بەگ و کەریم سولەیمان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان لە شاندی ئێزدییاندا بوون، هەروەها ڕاویژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان قسەی کرد و گوتی: ”ئەمەریکا پشتیوانیی خۆی بۆ ئێزدییان پێشان دا”.

کەریم سلێمان گوت: ”ئەمەریکا موکڕە کە ڕێککەوتنی شنگال جیبەجێ بکرێ، ئەوان جارێکی تر پشتێوانیی خۆیان بە ئیمە ڕاگەیاند، ئێمەش بە وردی دۆخی ئێزدیانمان دیار کرد، ئەوانیش پاڵپشتیی میری ئێزدییان کرد بۆ هاوکاریکردنی ئێزدییان”.

“باڵیۆزی ئەمەریکا گوتی، ئەوان ئێستا زیاتر فۆکسیان لەسەر جیبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگالە و دەیانەوێت ئەو ئاوارانە بە زووترین کات بگەڕینەوە ناوچەکانیان، ئەوانەی دەستیان بە خوێنی ئێزدییان سوورە دەبێ بە سزای یاساییی خۆیان بگەن.” سولەیمان وای گوت.

هاوکات ئەمڕۆ، ڕۆب والەریش لەگەڵ بابەشێخی نوێی ئیزدییان قسەی کرد دەربارەی ڕەوشی ئێزدییان و بابەشێخ پێی ڕایگەیاند، دۆخی ئێزدییان لەنێو کەمپەکاندا خراپە و دەبێ ئەمەریکا هاوکار و پشتیوانی ئێزدییان بێت و دەبێ ئەوانەی ماویشن لەدەست داعش ڕزگار بکرێن.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *