نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکان چۆن لە پاڵدژایەتی کوردستان دەوڵەمەن بوون

پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکان چۆن لە پاڵدژایەتی کوردستان دەوڵەمەن بوون

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ژماره‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ى كه‌ هه‌رجاره‌ و به‌ جۆرێك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و له‌ ڕابردوویش كاریان بۆ بڕینى قوت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌ ده‌نگى هاووڵاتییانى هه‌رێم چونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ و بوونه‌ته‌ خاوه‌نى ماڵ و سامانى زۆر.

ڕێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه‌ ده‌چنه‌ په‌رله‌مانى عێراق و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ ده‌نگیان پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ به‌غدا وه‌ك نوێنه‌رى هاووڵاتییان شه‌ڕى مافه‌كانى كورد و میلله‌تى كورد بكه‌ن و كار بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد له‌ ده‌ستوور بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك په‌رله‌مانتار كارى پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و دژى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن.

زیاتر گوتى، ده‌بوو ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رى هه‌رێم و حكوومه‌ت كار بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانى كورد له‌ ده‌ستوور، به‌ڵام هه‌رجاره‌ و پیلانێك ده‌گێڕن، جارێك كاركردن بۆ بڕینى قوت و مووچه‌ى هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران، جارێك كار بۆ ناردنى هێز و داگیركردنى هه‌رێم، جارێك كار بۆ لاوازاكردنى قه‌واره‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *