نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئاشكرابوو په‌كه‌كه‌ چۆن چه‌كی قه‌ناسی هێناوه‌ته‌ ناوشار و بۆ شه‌هیدكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان

به‌په‌له‌: ئاشكرابوو په‌كه‌كه‌ چۆن چه‌كی قه‌ناسی هێناوه‌ته‌ ناوشار و بۆ شه‌هیدكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان

شارەزایەكی بواری سەربازی رای دەگەیەنێت كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و كەسانی ڕاهێندراوی سەر بەو حزبە، چەكی قەناسیان بەكار هێناوە.
لیوا محەمەد ھەمەوەندی، شارەزای بواری سەربازی،ڕاگەیاند، خۆپیشاندانەکانی دەڤەری سلێمانی ”دەستی دەرەکی و ناوخۆی لەپشتەوەیە و یەکێتی بەرپرسیاری یەکەمە لە ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانە دروستکراوانە، ئامانجی سەرەکیی ئەوەی ناوی لێندراوە خۆپیشاندان لە دەڤەری سلێمانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پارتی لەو ناوچانە دەنگی نەبێ و پێگەی لاواز بێت، بەڵام لە ئاییندە یەکێتی خۆی باجەکەی دەدات“.
ڕوونیشی كردەوە: ”خۆپیشاندانی مەدەنی مافی ھەموو کەسێکە، بەڵام دوژمنانی ناوخۆیی و هەرێمی پێیان خۆشە دۆخی ھەرێمی کوردستان زیاتر ئاڵۆز بێت، بۆیە حزبە شیعەكانی عێراق لە لایەك و دەستەوتاقمی ناوخۆ لەلایەكی دیكە و چەند وڵاتێكی هەرێمیش، سەرجەمیان بەیەكەوە ھاندەرن بۆ ئەو دۆخەی بە ناوی خۆپیشاندان لە دەڤەری سلێمانی دروست كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەکدارەکانی پەکەکە، لە شاری سلێمانی چالاكن و چاوپۆشیی لایەنەكانیان قۆستۆتەوە، هەر ئەوانیش دەستیان لەم بەناو خۆپیشاندانەدا ھەیە“.

لیوا محەمەد ھەمەوەندی كە شارەزای سەربازییە،ئاشكرای كردووه‌: ”تێکدەران چەکی قەناسیان بەكار هێناوە، لە کاتێکدا ئەو چەکە ڕێگەپێدراو نییە و خۆپیشاندەر و خەڵکی سڤیل بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن ئەو چەکە بەكار بهێنن، چونکە بەکارھێنانی چەکی قەناس پێویستی بە کەسانی شارەزا و ئەکادیمی ھەیە، بۆیە بەکارھێنانی قەناس دژ بە بارەگایەكی حزبی لە پێنجوێن، پێمان دەڵێت، ھێزێکی ڕاهێندراو ئەو چەکەی بەكار هێناوە، بێگومان چەکدارەکانی پەکەکە، لە ژێر سێبەری یەکێتی دەتوانن چەکی قەناس بەناوی خۆپیشاندەران بەكار بهێنن“.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *