نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەکتەبی سیاسیی حزبی شوعی : بەرھەم ساڵح لەسەر حیسابی کورد رۆیشتۆتە بەغدا وناکرێت بێ دەنگ بێت

مەکتەبی سیاسیی حزبی شوعی : بەرھەم ساڵح لەسەر حیسابی کورد رۆیشتۆتە بەغدا وناکرێت بێ دەنگ بێت


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حزبی شوعی کوردستان گوتی، بەرھەم ساڵح تا ئێستە ھیچ رۆڵێکی لە بەغدا نەبووە و تەنیا لە ژوورە داخراوەکان قسە دەکات، پێویستە رۆڵی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و بەغدا ھەبێت، لەبەرئەوەی لەسەر حیسابی کورد رۆیشتووە بۆ بەغدا و پۆستەکەی وەرگرتووە.
ھەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان ڕاگەیاند، کێشەی نێوان ھەرێم و بەغدا کێشەی حوکمدارییە و کێشەی دەستووری و بڕوانەبوونە بە فیدراڵی، تا ئێستە لە لایەن بژاردەی سیاسی عێراقی ھەر جارە و لەسەر ئاوازێک دەخوێنن، ئەمەش پێویستی بە توانای نوێنەرانی کورد ھەیە بۆ چارەسەرکردنی.
ڕوونی کردەوە، بۆ نموونە سەرۆک کۆماری عێراق، لە سەردەمی مام جەلال رۆڵی باش بوو، بەڵام لە سەردەمی بەرھەم ساڵح رۆڵی کەمتر دەبینین لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆیە پێویستە رۆڵی زیاتر بگێڕێت وھەوڵ بۆ جێبەجێکردنی دەستوور بدات و بەئاشکراش قسە بکات.
ئەوەشی گوت: پێویستە بەرھەم ساڵح چیتر لە ژوورە داخراوەکان قسە نەکات، چونکە لە ژوورە داخراوەکان کاریگەریی لەسەر بژاردەی گشتی نابێت لە عێراق، بۆیە پێویستە ئەو بۆچوونە دەرببڕێت کە پێویستە رۆڵی سەرۆک کۆمار بگێڕێت.
ھەندرێن ئەحمەد گوتی، راستە سەرۆک کۆمار پۆستەکەی فەخرییە، بەڵام ئەگەر بیەوێت دەتوانێ رۆڵی خۆی لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان بگێڕێت، بۆیە پێویستە چیتر بێ دەنگ نەبێت و رۆڵی خۆی بگێڕێت، وەک چۆن مام جەلال رۆڵی خۆی دەبینی، بۆیە پێویستە پۆستەکەی بەکار بێنێت.
ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە، چەند ھۆکارێک ھەن کە تا ئێستە سەرۆک کۆمار رۆڵی خۆی لە کێشە سیاسییەکان نەگێڕاوە، ھەندێکی پێوەندیی بەمێژووی سیاسی ھەیە و بەشێکیشی پێوەندیی بەوە ھەیە ​ دەیەوێ وەک سەرۆک کۆمار رۆڵ ببینێ نەک وەک نوێنەری کورد کە لەسەر حیسابی کورد رۆیشتووە بۆ ئەوێ.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *