نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شارەزایەکی ئابوری: ئاماژەکان دڵخۆشکەرن کە دۆخی ئابوری ھەرێمی کوردستان باشتر دەبێت

شارەزایەکی ئابوری: ئاماژەکان دڵخۆشکەرن کە دۆخی ئابوری ھەرێمی کوردستان باشتر دەبێت

شارەزایەکی ئابوری دەڵێ ، بەھۆی کەمبوونەوەی کۆرۆنا وبەرزبوونەوەی نرخی نەوت و چاکسازیەکانی حکومەت لەمەودوا دۆخی ئابوری ھەرێم باشتر دەبێت وحکومەت دەتوانی باشتر مووچە بدات ،چونکە ئەوەی لەڕابردوو کرا بەھۆی ھەندێک قەیران رویداوە گەر نا حکومەت وھاوڵاتی دژی یەک نین ویەک بەرژوەندیان ھەیە.
دکتۆر ئەرشەد تەھا شارەزای ئابوری وماموستای زانکۆ بۆ چرکە گوتی ، دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوێکی ئیجابی بوو چونکە ئابوری پێویستی بە دەستاو دەستکردنی پارە ھەیە وئەوپارەی دێتە دەستی خەڵک سەرفی دەکات وبازار جوڵەی تێدەکەوێت و پارەکە لەرێگەی باج وزەریبە بۆحکومەتیش دەگەرێتەوە ،بۆیە دەستاو دەست کردن بەپارە زۆر گرنگە و ھەنگاوێکی زۆر باشە ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەولدەدات بەپێی پارەی لەبەردەستی لەمەودوا مووچە دەدات بۆ ئەوەی خەڵکیش بەپێی ئەوپارەیە مامەڵە دەکات.
دکتۆر ئەرشەد تەھا گوتیشی، دابەشکردنی مووچە کاریگەری ئیجابی دەبێت لەسەر دۆخی ھەرێمی کوردستان ودۆخەکەش ھێور دەبێتەوە ،چونکە ئۆپۆزسیۆن دەیویست دۆخەکە بقۆزنەوە وتێکی بدەن ،بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێگری کردودۆخەکەی ئارام کردەوە ،لەبەر ئەوەی پێویستمان بەسەقامگیری ئابوری و ئەمنی ھەیە .
تەھا باسی لەوەشکرد ، قەیرانی دارایی و برینی مووچە لەلایەن بەغدا و کۆرۆنا دۆخەکەی ھەندێک شێواندبوو ھەندێک لایەنیش دەیاویست دۆخی سیاسیش بشێوێنن ​ بەڵام دابەشکردنی مووچە وای کرد ببێتە بەربەست لەبەردەم ئەو لایەنانە کە دۆخەکە بشێوێنن.
وتیشی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان وھاوڵاتی یەک بەرژوەندیان ھەیە ودەستکەوت وسەرکەوتنی ھەردولا یەکن ولێک جیاناکرێنەوە ،بەڵام ئەوەی کرا خەتای حکومەت نەبوو قەیرانەکان وای کرد ئەم دۆخە دروست بێت ،بۆیە حکومەت لەمەودوا ھەوڵدەدات مووچە مانگانە بدات ،چونکە کۆرۆنا کەم بوو ونەوت نرخی گران بووە وحکومەتیش چاکسازی دەکات ئەمانە دڵخۆشەرن بۆ ئەوەی دۆخی ئابوری باشتر بێت

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *