نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرەڕای قەیرانی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی رێگا وبانی ​ لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە

سەرەڕای قەیرانی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی رێگا وبانی ​ لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە

بریکاری ​ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی ، سەرەڕای قەیرانی دارایی کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ ئەنجام دراون و چاککردنەوەی رێگاکانیش لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
ئاگرین عەبدوڵا ​ بریکاری ​ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چرکە ​ گوتی ، بڕیاربوو سەرجەم ئەوپڕۆژانەی رێگا وبان کە دەستپێکرابوو ئەمساڵ تەواو بکرێن ،بەڵام قەیرانی داراییی ھات بووە رێگر وسەرەڕای ئەوەش تیمەکانی چاککردنەوە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەستیان بە چاککردنەوەی رێگا وبانەکان کردووە بۆ ئەوەی لەوەرزی زستان رێگاکان ئامادەبن وگرفت بۆ شوفێران دروست نەکەن.
ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی، جگە لەوەش ئەمساڵ کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی رێگا وبانمان ئەنجامداوە ،ئەوانیش ھەولێر بۆ کۆپاڵ کە رێگایەکی ستراتیژییە ​ وتونێلی مەسیف کە ئەویش پڕۆژەیەکی ستراتیژی بوو رێگاکە لەنێوان ھەولێر وناوچەکانی دیکە کەم دەکاتەوە و رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان کە کاری تێدا دەکرێت ئەویش ستراتیژیەو کاری باشی بۆ کراوە ووپڕۆژەیەکی دیکە ئەوەی حاجی ئۆمەران ئەویش لەکۆتایی دایەورێگای کۆیە بۆ ھەولێر ئەمانە ھەمووی پڕۆژەی گرنگی ئەمساڵن ئەنجامدراون .
عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە ، ھەر یەکێک لەوپڕۆژانە پارەیەکی زۆری بۆ خەرج کراوە ،بەڵام بەنیازین کۆی بکەینەوە ولەکۆتایی ساڵ وەکو ئامار رایبگەینین ،چونکە پارەیەکی زۆر بۆ ئەو پڕۆژانە خەرج کراوە

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *