ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەحمەد مەلا تەڵاڵ گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق لە ڕێگەی تویتەرەوە دەست لەكار كێشانەوەی خۆی راگەیاند.
مەلال تەڵاڵ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی “ئەركێكی ورد و هەستیار بوو، پیاوێكی نیشتمانپەروەر پێی سپاردم، ئەو نیەتپاك بوو، هەوڵی دەدا پرۆژەیەكی گەورە لەگەڵ تیمێكی بوێر، گەرموگوڕ و دڵسۆز جێبەجێ بكات كە لەگەڵ كەتواردا بگونجێ”.