
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، بڕیار دراوه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و سنووره كۆبوونه‌وه بكه‌ن.
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوودا شاندێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، پێویستی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگامان خسته به‌رده‌میان، هه‌رچه‌نده گرفتی بۆ دروست كردووین و پێویسته به خێرای چاره‌سه‌ر بكرێ.
روونیشی كرده‌وه كه شانده‌كه‌ی حكوومه‌ت به راپۆرتێكی گرنگی له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن. پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه كه حكوومه‌ت رژده ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ هه‌ڵه‌بجه پێك بهێنرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌واوی رێكاره‌كانی به‌شارۆكه‌كردنی شاردێی خورماڵ ته‌واو بوون، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كاره‌كانی وه‌ستاوه.
هه‌ڵه‌بجه زیاتر له پێنچ ساڵه بووه به پارێزگا، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی حزبه‌كان نه‌توانراوه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پێكبهێنرێت.