نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی پێشمەرگە: شەهیدان و کەسوکاریان شایستەی زۆر لەوە زیاترن

وەزارەتی پێشمەرگە: شەهیدان و کەسوکاریان شایستەی زۆر لەوە زیاترن

لەبەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر هاوکارییەکان بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش دابەشکران، بەڵام کەسوکاری شەهیدان کە زانییان کەلوپەلەکان “نەعل، جلوبەرگ و هەندێک پێداویستیی دیکەیە” و وەک خۆیان وتیان کە ئەو کەلوپەلانە کەلوپەلی “کۆنەن”، رەتیانکردەوە و دواتر سووتاندنیان. 
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە

 راگەیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بەڕێزان کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان نیگەرانین لەو رووداوە نەخوازراوەی کە ئەمڕۆ ۱۱/۱۱/ ۲۰۲۰ ی بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەشاری هەولێر روویدا.لەگەڵ رێزو پێزانینمان بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆییەکان کە هەمیشە هاوکارو یارمەتیدەری باشی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگەن. دیارە، ئەمڕۆش رێکخراوێکی خێرخوازی جیهانی، لەپڕۆژەیەکدا بڕیاریدا بە دابەشکردنی کۆمەڵێک کەل و پەلی وەک هاوکاری پێشکەش بەکەس و کارو وارسی شەهیدانی شەڕی دژ بەداعش. تیایدا جۆر و قەبارەی کەرەستەکان گلەیی و نیگەرانی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی لێکەوتەوە.  ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، نیگەرانی ئەو رووداوەین، شەهیدان وکەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن، بەئەرکی خۆمانی دەزانین، بەهەموو جۆرێک و بەباشترین شێوە خزمەتی وارسی شەهیدان بکەین. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *