
حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشێوییەکانی پەکەکە بۆ دروستکردنی نائارامی لە هەرێمی کوردستان بە خراپ دەزانن، دەڵێن: ئارامیی کوردستان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.
کاوە بەهرامی، بەرپرسی فەرماندەی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران،ڕاگەیاند، هەموو جۆرە شەڕ و پشێوییەک لە هەرێمی کوردستان و چوارپارچەکەی بە کارێکی خراپ دەزانین، ئارامیی کوردستان لە هەموو شتێک گرنگترە و لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.
ئەوەشی گوت: ئەو جۆرە پشێویانە کاری باش نین و لەگەڵ دۆزی کورد یەک ناگرنەوە، ئێمە دەمانەوێت ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی چەند رۆژی رابردووی هەرێم کۆتایی پێ بێت.