نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی وه‌ڵامیی توندی مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌داته‌وه‌ په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ به‌ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌فرۆشێت

پارتی وه‌ڵامیی توندی مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌داته‌وه‌ په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ به‌ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌فرۆشێت

مەحموود سەنگاوی، بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گوایە ئەوان بە پارتی دیموكراتی كوردستانیان راگەیاندووە، شەڕ لە دژی پەكەكە ناكەن.
لە بەرامبەردا بڵند اسماعیل، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتى ڕاگه‌یاند، دەبێت لای هەموان ڕوون بێت كە نە سەرۆك بارزانی و نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نە پارتیش، هەڕەشەی شەڕیان لە دژی پەكەكە نەكردووە، بەڵكوو ”داوا لە پەكەكە كراوە پشوودرێژی و حەرامكردنی شەڕی كورد – كورد نەقۆزێتەوە و شەڕ بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەفرۆشێت“. جەختیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان پێشمەرگەی دڵسۆزی زۆرە و پێویستی بە كەسانێكی وەك مەحموود سەنگاوی نییە تاوەكوو بڕیار بدەن شەڕ بكەن یان نا.
باسیشی لەوە كرد كە مەحموود سەنگاوی و چەند سەركردە و پەرلەمانتارێكی هاوشێوەی سەنگاوی كە زۆرتر لە فەیسبووكچییەكانن، لەم ماوەیە پاساو بۆ پێدرێژییەكانی پەكەكە دێننەوە، یان دوژمنكاریی پەكەكە بەرامبەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ”ناكۆكیی پارتی و پەكەكە“ ناو دەبەن، لە كاتێكدا چاك دەزانن پەكەكە ڕێز لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان ناگرن و دەستدرێژی دەكەنە سەر خەڵكی كوردستان و مافەكانیان پێشێل دەكەن، هەر بەو هۆیەشەوەیە كە نزیكەی هەزار گوند چۆڵكراون و رۆژانە سەدان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان باج و سەرانەیان لێ دەسەندرێت، تەنانەت پەكەكە خۆی لێ بووە بە ئەلتەرناتیڤی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئیدارە و شارەوانی داناوە.
سەركردەكەی پارتی بۆ مەحموود سەنگاوی دووپاتی كردەوە كە لە كاتێكدا پەكەكە بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی كوردستان و بۆمب بە پێشمەرگەدا دەتەقێنێتەوە، تەقە لە هێزی پێشمەرگە دەكات و شەهیدیان دەكات، كەچی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دان بەخۆیدا دەگرێت و تەنیا ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكاتەوە، ”پەكەكە ئەوەی بەرامبەر ناوچەكانی ئەوان بكردایە، ئێستا مەحموود سەنگاوی چی دەگوت؟“.
داواشی لەو كەسانە كرد كە هەمان بۆچوونی سەنگاوییان هەیە، بوێر بن و بە ئاشكرا بڵێن ”شەرعیەت بە پەكەكە دەدەین، یانیش وەك بەشێكی سەرەكیی حكوومەت شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی و فشار لە پەكەكە بكەن بۆ ئەوەی واز لە شەڕفرۆشییەكانی بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بهێنێت“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *