نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانكێ: بەھۆی پەكەكە زیاتر لە 40 گوندی ناوچەكە چۆڵكراون

بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانكێ: بەھۆی پەكەكە زیاتر لە 40 گوندی ناوچەكە چۆڵكراون

ئەلەند ئەمیر، بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانكێ لەبارەی پەلاماری پەكەكە بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “كاتێك ھێزەكانی پێشمەرگە سەنگەرەكانیان لەو ناوچەیە بەسەر دەكردەوە، بۆمبێك بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكەیانی پێشمەرگەدا تەقییەوە، ھاوكات لەلایەن چەكدارانی پەكەكە تەقەیان لێكرا، بەو ھۆیەوە پێشمەرگەیەك شەھیدبوو ژمارەیەك پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون”.

بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانكێ، ئاشكرای كرد: “بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە وایكردووە، تائێستا زیاتر لە 40 گوندی سنووری چەمانكێ چۆڵكراون، بەھۆی ئەوانەوە گوندەكان لەلایەن توركیاوە بۆردومان دەكرێن”.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *