به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی ڕێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌نجامدانی چاكسازییه و پێشی وایه، ئه‌گه‌ر ژیانی خه‌ڵك باشتر بكرێ، “پێویسته چاكسازی بكرێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی ئۆكتۆبه‌ر، دلێر عه‌بدولخالق ڕێكخه‌ری ژووری ڕۆژنامه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت یه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌یه كه ئه‌نجامدانی چاكسازییه، به‌ڵام ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌و ته‌نگژانه‌یش بكه‌ین كه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژیانی خه‌ڵك باشتر بكرێ، “پێویسته چاكسازی بكرێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه چاكسازی لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك به‌رپرسی حزبی كه هه‌ر له‌ڕابردوو ڕێگر بوون له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كوردستان دامه‌زراوه‌ی بێت.
دلێر عه‌بدولخالق باس له‌وه‌یش ده‌كات كه گۆڕان دووپاتی له‌سه‌ر شه‌فافییه‌تی نه‌وت و وزه كردووه‌ته‌وه و داواشی كردووه كه خاڵه سنوورییه‌كان به دامه‌زراوه‌ی بكرێت.
پێشتر هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مان و حكوومه‌تیش سووربوونی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی دووپات كردبووه‌وه.