نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی سووتاندنی لقی پێنجی پارتی و ئاڵای کوردستان لە بەغدا

پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی سووتاندنی لقی پێنجی پارتی و ئاڵای کوردستان لە بەغدا

سەرۆک بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای کوردستان و پارتی دەکات و، دەڵێ ” ئەو هێرشە، دواکەوتوویی و بێفەرهەنگی ئەو تاقمە شەڕانگێزە دەردەخات”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا سەرۆک بارزانی دەڵێ “ئەو چاوەڕوانییەمان لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە کە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر، لە هەمان کاتدا جەختیش لەوە دەکەینەوە ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن”.


دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

هەواڵی پەلاماردانی بارەگای لقی ٥ـی پارتی لەلایەن تاقمێکی گێرەشێوێنمان پێ گەیشت، کە لە ئەنجامی ئەو کردەوە نایاساییەدا سووکایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڵای پارتی کردووە.

بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەکەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەک لە پێگەی کورد و بەها باڵاکانی گەلی کوردستان کەم ناکەنەوە، بەڵام بەڕوونی دواکەوتوویی و بێ فەرهەنگی و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەموو لایەک دەردەخات.

ئەو چاوەڕوانییەمان لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە کە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر، لە هەمان کاتدا جەختیش لەوە دەکەینەوە ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن.

مەسعود بارزانی
17ی تشرینی یەکەمی 2020

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان له‌ ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن

ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوا گەورە و میهرەبانمیوانان و ئامادەبووانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *