
به ته‌زكییه‌ی حزبی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌ستی به دامه‌زراندنی پاسه‌وان كردووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رده‌گیرێن ده‌خرێنه یه‌كه‌ی 70 و مه‌شقیان پێ ده‌كرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕاگه‌یاند كه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به ته‌زكییه‌ی حزبی، سه‌تان كه‌سی وه‌ك پاسه‌وان له لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتری دا و ڕای گه‌یاند، له سۆران لیژنه‌یه‌ك كه له به‌رپرسانی یه‌كێتی باڵی به‌رهه‌م ساڵح پێكهاتبوون، چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ده‌ڤه‌ره‌كه كردووه به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان وه‌ك پاسه‌وان له لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و دوای چاوپێكه‌وتن، داوایان لێ كردوون سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی شه‌ش بكه‌ن و ته‌زكییه‌ی حزبی بهێنن.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه دوای ته‌زكییه هه‌موویان له خولێكی راهێنان له هێزه‌كانی 70 به‌شدار ده‌بن و ئینجا ده‌كرێن به پاسه‌وان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق پۆستێكی نیشتمانییه و پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق كار بكات، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه ئه‌و پۆسته ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و حزبه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت.