نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ یەکەم جار لە پارێزگای ھەڵەبجە ئامێری Hb Electrophoresis بۆ ده‌ستنیشانكردنی نەخۆشانی سالاسیمیا خرایه‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان

بۆ یەکەم جار لە پارێزگای ھەڵەبجە ئامێری Hb Electrophoresis بۆ ده‌ستنیشانكردنی نەخۆشانی سالاسیمیا خرایه‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجه‌ ڕایگه‌یاند: ئامێری( Hb Electrophoresis ) بەتازەترین سیستەمی جیھانی کە سیستەمی ( capillary ) یە وە لە کۆمپانیای (Sebia) ی فەڕەنسیە بۆ دەستنیشان کردنی ڕێژەی سالاسیما بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و ئەوانەی ده‌چنە ژیانی هاوسەرگیری خرایه‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: لەمەودوا ئەو هاوسەرانەی سەردان ده‌كەن بۆ پشكنینی پێش هاوسەرگیری پشكنینی سەلاسیمیاشیان بۆ ده‌كرێت.

ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌روه‌ها داوا ھاوشاریان ده‌كات كه‌ دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی فێركاری گشتی هەڵەبجە بکەن بەمەبەستی ئەجامدانی پشکنین.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *