
كاندیدێكی پێشوو بۆ پەرلەمان ڕای دەگەیەنێت، ڕێككەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق هێندە كاریگەریی لەسەر كەسانێك دروست كردووە تووشی شۆك بوون.
دڵشاد مەریوان كاندیدی خولی پێشوو بۆ پەرلەمانی كوردستان،ڕاگەیاند، ڕێككەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق جێی دڵخۆشییە و بەهێزیی و گەڕانەوەی پێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی لێ دەكرێتەوە.
ڕوونی كردەوە، ڕێككەوتنەكە بە ناوەندگیری نەتەوە یەكگرتووەكان بووە، ئەوە جارێكی تر ئەوە دووپات دەكاتەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەهەر ڕێككەوتنێك دەیكات، بوونی لایەنێكی تر و ئاگەداربوونیان هەنگاوێكە بۆ ئاگەداربوون لە داهاتوو ئەگەر كێشەیەك دروست ببێت، لایەنی خەتابار دیار بێت.
باسی لەوەش كرد، ئەو ڕێككەوتانە مەترسیی خستووەتە سەر چەند كەسانێك كە ئاستی پێوەندی و ڕێككەوتنیان لەسەر ئاستی كەسی و گرووپە، بۆیە ئەو گرووپەی بە كاڵفام ناسراون، ئێستە ئەو ڕێككەوتنە بە مەترسی دەزانن بۆ سەریان و ڕەنگە لە داهاتوو ڕێككەوتن بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بكرێت، ئەوا تووشی شۆك دەبن و وەك چۆن بەو ڕێككەوتنەی شنگال تووشی شۆك بوون.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە