
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی سەركردەیەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایەوە و دزی و خیانەتەكانی ڕابردوویانی بیرهێنایەوە و جەختیشی كردەوە كە ئەو لاهوور جەنگییەی ناویان ناوە هاوسەرۆكی یەكێتی، ”پەڵەی ڕەشی خیانەتی بە ناوچەوانەوەیە“.
جەزای سەید مەجید كە یەكێكە لەوانەی سەركردە دیارەكانی وەك مەلا بەختیار لە نێو یەكێتی بە ئەندامی نوێی سەركردایەتیی مایەی شەرمەزاری لە قەڵەمیان داون، لە نووسینێكدا كە پێدەچێت لە پێناو ڕێكخستنی سەفقەیەكی دیكەی دزی بێت لەگەڵ لاهوور جەنگی، هێرشێكی زۆری كردۆتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە بەرامبەردا كرمانج عهبدوڵا، ئهندامی سهركردایهتیی پارتی دیموكراتی كوردستان،راگەیاند كە كەسێكی وەكوو جەزای سەید مەجید ئەگەر لەبەر ئەوە نەبێت كە لە ڕابردوودا سەركاری دزی و تاڵانییەكان بوون، شایانی ئەوە نەبوو بگاتە پۆستی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، بەڵام ”وادیارە قسەی سەركردە باڵا دیارەكانی یەكێتی راستە كە لە دوایین كۆنگرەی یەكێتیدا كەسانی جێی شەرمەزاریی وەك جەزای سەید مەجید چوونەتە سەركردایەتی“.
ئەوەشی وەبیر جەزای سەید مەجید هێنایەوە كە لاهوور جەنگی و پیاوەكانی دوایین كەسن باسی خیانەت بكەن، هەموان دەزانن چەند ڕۆژێكی دیكە ساڵڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەر دێتەوە، ئەو كەسەی جەزا ناوی ناوە هاوسەرۆكی یەكێتی، پەڵەیەكی ڕەشی خیانەتی بە ناوچاوەوەیە“.
داوای ئەوەشی لە سەركردەكەی یەكێتی كرد كە ”كتێبەكانی ههڤاڵ كوێستانی، فایهق گوڵپی، مهلا بهختیار و پشكۆ نهجمەدین بخوێنێتەوە، ئەوكاتە دەزانێت ڕووڕەشیی خیانەتیان چۆن بۆ ماوەتەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە