نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسعود حەیدەر: حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان و زەمینەی لێکگەیشتی زیاتر دەڕەخسێنێت

مەسعود حەیدەر: حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان و زەمینەی لێکگەیشتی زیاتر دەڕەخسێنێت

مەسعود حەیدەر لە هەژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) نووسیوویه‌تی: دانیشتنى ئەمڕۆی پەلەمانی کوردستان کە بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرەکان زۆر راشکاوانەو ئازایانە دۆخی ھەرێمیان بۆ پەرلەمانتارە بەڕێزەکان و رای گشتی روون کردەوە.  

ده‌شڵێت: ھەنگاوێکی گرنگ و مێژوویە لە پرۆسەی دیموکراتی و پەرلەمانی  و حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان و زەمینەی لێکگەیشتی زیاتر دەڕەخسێنێت لە نێوان لایەنە سیاسێکان بۆ رەچاوکردنی بەرژەوەندێ نیشتمانێکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ئاراستەیەک کە خزمەت بە خەلکی کوردستان بکات.

مایەی خۆشحاڵیە کە بینیمان حکومەت و پەرلەمان خەمی خاک و خەڵکی ئەم ووڵاتەیانە سەرەڕای ئەوەی لە گۆشەنیگای جیاوازەوە تەماشای بابەتەکان دەکەن و ئەولەویەت لای ھەمووان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *