نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كرد

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق کرد.


لە دیدارێكدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.


هەروەها جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرایەوە لەسەر بنەمای دەستوور.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *