
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلانیدایه ڕێگای نێوان شاره‌كانی كوردستان به‌جووتساید بكات، له‌و چوارچێوەیە‌شدا بەجووتسایدکردنی ڕێگای نێوان ده‌ربه‌ندیخان بۆ كه‌لار و كه‌لار بۆ كفری كاریان تێدا دەکرێت.
ئه‌ندازیار عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند: “هه‌ریه‌كه له ڕێگاکانی جووتسایدی كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان کە به ڕێگای سلێمانی-كه‌لار ناسراوه و، ڕێگای كه‌لار-كفری و دروستكردنی دیواری ڕاگر بۆ ڕێگای سه‌رته‌كی به‌مۆ به به‌رده‌وامی كاریان تێدا ده‌كرێت “.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “ڕێگای جووتسایدی كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان 36%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و، ڕێگای جووتسایدی كه‌لار بۆ كفری 80%ی ته‌واو بووه، دیواری ڕاگری ڕێگای سه‌رته‌كی به‌مۆ 50%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه”.
زانیار ی زیاتری دا و گوتی: “بوودجه‌ی ڕێگای جووتساتدی كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان 138 ملیار دیناره، 42 ملیار دیناری بۆ سه‌رف كراوه، بوودجه‌ی ڕێگای جووتسایدی كه‌لار بۆ كفری 45 ملیار دیناره کە 28 ملیار دیناری بۆ سه‌رف كراوه، پڕۆژه‌ی ڕاگری دیواری ڕێگای سه‌رته‌كی به‌مۆ بوودجه‌كه‌ی 250 ملیۆن دیناره”.
ڕێگاكانی كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار بۆ كفری ڕێگای ستراتێژین و به‌شێكی زۆری كێشه‌ی ڕێگاوبان چاره‌سه‌ر ده‌كەن و ڕێگای نێوانی شاره‌كان ده‌بێته جووتساید و ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ كه‌م ده‌بنه‌وه و چه‌ندین گوندیش ڕێگایان بۆ ده‌چێت”.