نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە سلێمانی بە ئاڕ پی جی هێرش دەکرێتە سەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

لە سلێمانی بە ئاڕ پی جی هێرش دەکرێتە سەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

شەوی رابردوو کاژێر 12:38 خولەکی شەو لە سلێمانی بە ئاڕ پی جی هێرش کراوەتە سەر سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کراوە،

ئارام مودەڕیسی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. گوت، لەسەر شەقامی سلێمانی بەرەو قەرەداخ بە ئاڕ پی جی هێرش کرایە سەر ناوەندی سەرکردایەتیی ناوەندی کۆمەڵە. ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتباردەکات و ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکە شتێکی چاوەڕواننەکراو نییە، گوتیشی “بەپێی هەندێک زانیاریی هەواڵگری کە لەلامانە، ئاگاداربووین کە کۆماری ئیسلامی لە فکری چالاککردنی هەندێک لە تۆڕە تیرۆریستییەکانی خۆیدایە بۆ وەشاندنی زەبر لە هێزە شۆڕشگێڕەکانی رۆژهەڵات، بە دیاریکراوی حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە”. 

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *