نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/24 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارتن هوس باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا تاووتوێ کران.

باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکەوتوو و گەشەسەندووە لە عێراق و یەکێتیی ئەورووپاش ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەوروویی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای کرد لە هەرێمی کوردستان و جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەکەدا.

مەسرور بارزانی گوتیشی: “سەرەڕای قەیرانی دارایی، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی بەرنامە چاکسازییەکەی، لەپێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی کوردستان”.

بەپەلە

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی ئاڤا میدیا

بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاڤا میدیا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کارمەندانی ئاڤا دەکەم و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *