نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه‌ و شوێنه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه‌ و شوێنه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه‌ و شوێنه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ئه‌و بڕیاره‌ش كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌وڵێر راگه‌یاند له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم لیستێك بۆیان ڕه‌وانه‌ كراوه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه ‌كراوه‌ سه‌د و شه‌ش پاڵاوگه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و لیسته‌ هی ساڵی دووهه‌زار و پازده‌یه‌.

گوتیشی پێشووتر چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌و پاڵاوگانه‌یان كردووه‌ و له‌ ئێستادا به‌شێك له‌و پاڵاوگانانه‌ نه‌ماون و به‌شێكی دیكه‌ی پاڵاوگه‌كانیش تازه‌ دروست كراون.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت كه‌ به‌پێی ستانده‌ر كاره‌كانیان ناكه‌ن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ کوردستان و رۆژێکی تایبەتیشە بۆ من

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکی مێژووییدا راگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی راگەیاند و جەختی کردەوە، ئەمە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *