نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکی یەکێتی پەیامەکەی مەسروور بارزانی گرنگە بۆ ڕێگەگرتن لە تەعریب

سەرکردەیەکی یەکێتی پەیامەکەی مەسروور بارزانی گرنگە بۆ ڕێگەگرتن لە تەعریب

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا نیگەرانیی لە بەرامبەر گۆرینی دیموگرافیای ناوچە كوردستانییەكان و ئەو شاڵاوەی تەعریب و داگیركارییەی كە لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێ دەربڕی، ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت بە گرنگ وەسف دەكات.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی، ڕاگەیاند: “پرۆسەی بەعەرەبكردن، پرۆسەیەكە ڕەگ و ڕیشەیەكی قووڵی نەتەوەیی و ڕەگەزی هەیە، بابەتێكە لە هزری عەرەبی شۆڤێنیدا هەیە، ئەو بەعەرەبكردنەی كە ئێستا هەیە و دەكرێت لەم ناوچەیە، دەبێ كورد بەرامبەریان بگرێ ئەگەر بە شەڕەداریش بێ، بۆیە گرنگە لەسەر ئەو پرسە ئێستا كورد ناوماڵی خۆی رێك بخات و یەكگرتوو و یەكڕیز بێ”.

ئەحمەد عەسكەری، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كورد دەبوو پێداگری بكات لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نەك شەڕی پۆست و پلە بكات، دەبوایە بابەتی یەكەمی ساغكردنەوەی زەویوزارەكان بێ، بەپێی هەموو بەڵگەكان ئەو زەویوزارانە هی كورد بووە و هەموو بەڵگەكانی دادگا هاوپشتمان بوو، لەكاتێكدا كە سەرۆك كۆمار كورد و بوو و پارێزگار و بەرێوەبەری پۆلیس لە كەركووك كورد بوو و ئەنجوومەنی پارێزگا زۆرینەی كورد بوو، دەبوو ئەوكاتە ئەو گرفتە چارەسەر بكرایە.

لەبارەی گرنگیی پەیامەكەی دوێنێ ئێوارەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەهەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر تەعریب و داگیركردنی زەویوزاری كورد لە ناوچە كوردستانییەكان، بە تایبەت سنووری كەركووك، ئەحمەد عەسكەری، گوتی، ئەو هەڵوێستە گرنگە و هەموو هەڵوێستێك لەسەر ئەو دۆخەی ئێستای سنووری كەركووك گرنگە، تەنانەت هاوارێك و دەربڕینی ڕایەك هەر گرنگە، چونكە عەرەب سڵ لەوە دەكەنەوە، بەڵام تێگەیاندنی نەتەوە یەكگرتووەكان و دنیای دەرەوە و خۆپیشاندان، كاریگەریی خۆی هەیە و پێویستە بەرنامەمان هەبێ بۆ ئەو بابەتە، كە باسكردنە لە خاكی میللەتێك.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *