نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە بۆ پرسێک بڕیاری هەماهەنگیاندا

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە بۆ پرسێک بڕیاری هەماهەنگیاندا

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ٩ی ٢٠٢٠، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە.

كۆبوونەوەكە لە بارەی یاسای هەڵبژاردنی عێراق ئەنجام درا و دواتر لە پرێس كۆنفرانسێكدا بە فەرمی رایانگەیاند كە ئەوان دەیانەوێت لایەنە كوردستانییەكان یەكهەڵوێست بن لە بەرامبەر ئەو یاسایە كە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر داوە، بە تایبەتیش لە بابەتی فرە بازنەیی.

پێشتر خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندبوو كە ئەوان دەیانەوێت هەموو لایەنە كوردستانییەكان بەرامبەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق یەكهەڵوێست بن، چونكە پێیانوایە كە فرەبازنەیی لە بەرژەوەندیی كورددا نییە.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *