نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌وه‌

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌وه‌

ئالان حەمە سەعید،  وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان و هاوکات بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای  دەکات بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانو لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر(ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان

دەقی راگەیەندراوی وەزیری پەروەردەوە:..

بە فەرمان و ڕێنوێنی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێزدار مەسرور بارزانی  و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹ ، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر(ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی ڕاوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، توانراوە دەرفەتی کار بۆ  سێ هەزار و دوو سەد و نەوەد و نۆ ( ۳۲۹۹ ) لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و  ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین. کە بە پێی ئەم خشتانەی خوارەوە دەبێت . هەروەها بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ ، وەزارەتی پەروەردە بە ڕێنمایی نوێ و لەسەر ئەم رێکخستنەوەیە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، بەردەوام دەبێت .

ئالان حەمە سەعید

وەزیری پەروەردە

۲۹ ی ٨ ی ۲۰۲۰

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *