
ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری كوردانی ئێزدی داوا لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكات، شەڕەكانی لەگەڵ توركیا لە شنگال دوور بخاتەوە، لە ڕێگەی كشاندنەوەی هێزەكانی لە دەڤەرەكە.
شەوی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێكی سەر بە یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) كە باڵێكی پەكەكەیە لە شنگال، لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا كرایە ئامانج و بنكەیەكی پەكەكەش لە سنووری خانەسۆر بۆردومان كرا كە بەهۆیەوە لانی كەم دوو كەس گیانیان لە دەست دا.
لەمبارەیەوە شێخ شامۆ، ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری كوردانی ئێزدی، راگەیاند: ”ده‌بێت په‌كه‌كه له شنگال بكشێته‌وه تا خه‌ڵك بۆ سه‌ر زێدی خۆیان بگەڕێنەوە، مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال ده‌رفه‌تی زیاتر به شه‌ڕ دەدات، چونكه ئه‌وان ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، رۆژێك له‌گه‌ڵ حه‌شدی شەعبی و رۆژێك له‌گه‌ڵ حكوومەتی عێراقن، ئه‌مرۆش شەڕی توركیا و پەكەكە گەیشتۆتە سنووری شنگال كه دواجار خه‌ڵكی هه‌ژار زه‌ره‌رمه‌ند دەبن“.
جەختیشی كردەوە، نابێت رێگا بدرێت گرووپێكی پەكەكە شنگال وێران بكەن و بیكەنە گۆڕەپانی شەڕ، بەڵكوو ”دەبێ پەكەكە شەڕەكەی لەگەڵ توركیا لە شنگال دوور بخاتەوە و هێزەكانی لە شنگال نەهێڵێت، تاوەكوو لەوە زیاتر نەبێتە هۆی ماڵوێرانیی شنگالییەكان“.