
پەرلەمانتارەكەی گۆڕان سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كردووە كە لەسەر ئەم بابەتە هاتە دەنگ و دام و دەزگاکانی ڕاسپاردووە کا هاوکاری مام عەلی بن و بەگرنگییەوە لەسەر ئەم پرسە هاتۆتە سەر هێڵ.
هەروەها جەختی كردۆتەوە: ”وەک پەرلەمانتاری کوردستان ویژدانم ئاسوودە و مورتاح دەبێت کاتێک بەم جۆرە بتوانم کێشەکانی خەڵک بگەیەنمە شوێنی مەبەست کە دەرئەنجامی مانەوە و بەجێ نەهێشتنی خەڵکە“.
ئەمەش دەقی سوپاسنامەكەیە:
سوپاسنامە
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سەردانی خەستەخانەی ئاسوودەی تووشبووانی کۆرۆنامان کرد لە چەمچەماڵ، گوزەرانی مام عەلی باوکی ئاکۆ کە پێشمەرگەیەکی دیلی دەستی تیرۆریستانی داعشە زۆر نیگەرانی کردم کە داوایدەکرد ڕێگەی بدەن خەستەخانە جێبهێڵیت بۆ ئەوەی بڕوات نان پەیدا بکات بۆ منداڵەکانی کوڕەکەی.
بە سوپاسەوە میدییاکان گرنگییەکی زۆریان بەم هەواڵەداو بەم هۆیەشەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەسەر ئەم بابەتە هاتە دەنگ و دام و دەزگاکانی ڕاسپاردووە کا هاوکاری مام عەلی بن و بەگرنگییەوە لەسەر ئەم پرسە هاتۆتە سەر هێڵ.
وەک پەرلەمانتاری کوردستان ویژدانم ئاسوودەو مورتاح دەبێت کاتێک بەمجۆرە بتوانم کێشەکانی خەڵک بگەیەنمە شوێنی مەبەست کە دەرئەنجامی مانەوەو بەجێ نەهێشتنی خەڵکە، هەمیشە خزمەتکارو کوڕی خۆتان دەبین.
جەلال محەمەد
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە