
له سلێمانی مه‌شرووبخۆر له چه‌ند شوێن و ناوچه‌و قه‌راخ شه‌قامێك ده‌بنه هۆی درووستكردنی بێزاری هاووڵاتییان، پۆلیسی سلێمانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شه‌وانه له‌و شوێنانه شه‌ڕ درووست ده‌بێت و خه‌ڵك بێزار ده‌كرێت.
له چه‌ند ناوچه و قه‌راخ شه‌قامێكی سلێمانی، شه‌وانه خه‌ڵكێكی زۆر سه‌رگه‌رمی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووب و نێرگه‌له كێشانن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له‌و شوێنانه گشتیین و ئه‌و كه‌سانه‌یش شه‌ڕ و پشێویان درووست كردووه.
ئه‌و حاڵه‌ته پێوه‌ندیدار نییه به كه‌رتی گه‌شتیارییه‌وه
ئه‌و شوێنانه بریتیین له قه‌راخ شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رچنار و نزیك شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و به‌رانبه‌ر به‌نزینخانه‌ی قه‌یوان و نزیك گۆڕستانه‌كه‌ی به‌كره‌جۆی تازه، ناو سنه‌وبه‌ره‌كانی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین، خوار ده‌باشان و چه‌ند شوێنێكی.
لای خۆیه‌وه ئارام شوانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی،ڕاگه‌یاند، ئه‌و دیارده‌یه زۆر ناشرینه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌وناوچانه گشتین و پێویسته پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و حاڵه‌ته پێوه‌ندیدار نییه به كه‌رتی گه‌شتیارییه‌وه، چونكه “ئێمه فه‌رمانگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارین، ئه‌وه‌نده‌یش ئاگادارین پۆلیس ساڵانه یه‌ك دووجار هه‌ڵمه‌تی بۆ چۆڵكردنیان كردووه”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە