نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 44ەمین ساڵیادی دامەزراندن لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20020/8/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی 44ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست کرد و رۆڵی گرنگی حزبی سۆسیالیستی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بەرز نرخاند.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکوومەت هیوای خواست بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بپارێزرێن.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد و پشتگیریی حزبی سۆسیالیستی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *