بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی تری گفتوگۆكان، به گوته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌كه‌ون.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،راگه‌یاند، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌نده ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن له‌م گفتوگۆیانه هه‌یه، ڤیان سه‌بری بڕوای خۆشی پێشاندا كه هه‌رێم و به‌غدا ڕێكده‌كه‌ون و له‌و باره‌یه‌وه گوتی، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ن ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجامی باشی ده‌بێت و رێككه‌وتنی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كان كراوه كه داهاتی چه‌نده‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكرێت و له به‌رانبه‌ردا به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه بكات.