
بەرپرسانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی حزبەكەیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێویست دەزانن و پێیانوایە كە بە ڕێككەوتنی ئەم دوو حزبە، خەڵكی لە دڵەڕاوكێ ڕزگاریان دەبێت.
حاكم سەڵاح باپیر، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێر،راگەیاند: ”هه‌تا پارتی و یه‌كێتی له یه‌ك نزیك ببنه‌وه، گرفته‌كان زووتر چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یە بۆ خه‌ڵكی كوردستان گرنگه، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كە ئەم دوو حزبە ده‌توانن به یه‌كه‌وه حوكمی كوردستان بكه‌ن و خه‌ڵك له دڵەڕاوكێ رزگاری ببێت”.
ڕوونیشی كردەوە، شەوی ڕابردوو پارتی و یه‌كێتی كۆبوونەتەوە، ”بڕیار دراوە له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی باڵا له نێوان هه‌ردوولا بكرێت و شەڕی راگه‌یاندن ده‌وه‌ستێنرێت، رێككه‌وتنه‌كه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له تیمی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و نزیككردنەوەی بۆچوونه‌كان لە یەكتر و به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كان”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە