نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کۆرۆنا ناهێڵێت پارتی کۆنگرە بکات

کۆرۆنا ناهێڵێت پارتی کۆنگرە بکات

بە گوێرەی پەیڕەو و پرۆگرامی حیزبەکە، دەبوو کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە 11/12/2014 ببەسترێت، بەڵام رۆژی 9ی كانوونی یەكەمی 2014 ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆبووەوە و لە تەوەری پێنجەمی ئەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی باری ناوخۆ و رێكخستنی ئەو حیزبە كراو بڕیاری دواخستنی كۆنگرەی 14ی پارتی درا.

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، بڕیار وایە لە ساڵی 2020دا کۆنگرەی 14 ببەستین، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری پێویست کراوە، بەڵام ئەگەر رەوشی تەندروستی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیە بەردەوامبێت، کۆنگرە دوادەخرێت.

جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشتر راگەیاندبوو، ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی 14 بەردەوامن و لیژنەی ئامادەکاریش کارەکانی خۆی تەواوکردووە، زنجیرەیەک دیراساتی ئەکادیمی لەنێو کەسانی نوخبەی پارتیدا کراوە و چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان و نەمانی مەترسییەکانی کۆرۆنا دەکەین بۆ کۆنگرە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *