نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی: بە بایکۆتی یەکێتی دانیشتنەکانی پەرلەمان ناوەستێنین

پارتی: بە بایکۆتی یەکێتی دانیشتنەکانی پەرلەمان ناوەستێنین

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سووربێت لەسەر بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان، ئێمەش سوور دەبین لەسەر بەردەوامبوون لە دانیشتنەکان.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە راگەیاند، ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەتەوە و لەبارەی بڕیاری راگرتنی کارەکانی فراکسیۆنی یەکێتیی گفتوگۆیان کردووە و یەکێتیی سووربووە لەسەر ئەوەی کارەکانی لە پەرلەمان راگرێت.

ئومێد خۆشناو گوتی: “ئێمەش بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانمان گوتووە کە دانیشتنەکانی پەرلەمان ناوەستنین و بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوام دەبن”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *