نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: هۆكاری ئاشكرانه‌كردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕاده‌ست كدنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی بخوێنه‌وه‌

به‌په‌له‌: هۆكاری ئاشكرانه‌كردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕاده‌ست كدنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی بخوێنه‌وه‌

لە ئێوارەی دوێنێوە میدیاكانی لاهوور جەنگی، سەردەستەی خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەڵمەتێكیان دەست پێكردووە گوایە دالیا مەحموود موسلیم، لە هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی توركیا كراوە.
لەمبارەیەوە سەعید هەركی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان،راگەیاند: ”داوامان كردووە ئەو لێژنەیەی لە لایەن جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرخستنی ڕاستیی ڕووداوی رادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران و دواتر لەسێدارەدانی پێكهێندرابوو، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی بخاتە ڕوو“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”دیاره‌ ئه‌م كه‌یسه‌ لە نێو خۆیاندا باس كراوه‌، بۆیه‌ به‌ هاوبه‌شی تیمی په‌كه‌كه‌، ده‌ستیان به‌ دروستكردنی ئه‌م سیناریۆیە كردووه‌ تا باسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی نه‌كرێت”.
جەختیشی كردەوە، هەر كاتێك باسی ئەم كەیسە بكرێت، سیناریۆەك دەهۆننەوە و گوتی: ”ئه‌م سیناریۆیانه‌ كۆمیدین، له ‌لایه‌ن گرووپه‌ خیانه‌تكاره‌كه‌وه‌ دادەڕێژرێن، ئه‌مانه‌ هه‌موو شت ده‌كه‌ن بۆ په‌رده‌پۆشكردنی خیانه‌تە تازەكەیان لە گه‌رمیان، بینیتان چۆن به ‌رۆژی رووناك سوپای عێراقیان هێنایه‌ گه‌رمیان، ئێستاش دەیانەوێت بەم بابەتە هەم كەیسەكەی مستەفا سەلیمی باس نەكرێت، هەمیش خیانەتە تازەكەیان بێدەنگی لێ بكرێت“.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *